' دژەژەهری رژێمی قەیوم، رێکخستن و تێکۆشانی زیاترە'
بەرپرسیاری سەندیکای کرێکارانی بیناسازی (ئینشات-ئیشێ) دەنیز گیدەر باسی لەوەکرد کە قەیوم بۆ کرێکاران بە واتای بێرێکخستنبوونی زیاترە و ئەوەی خستەڕوو، دژەژەهری رژێمی قەیوم، رێکخستن و تێکۆشانی زیاترە".
بەرپرسیاری سەندیکای کرێکارانی بیناسازی (ئینشات-ئیشێ) دەنیز گیدەر باسی لەوەکرد کە قەیوم بۆ کرێکاران بە واتای بێرێکخستنبوونی زیاترە و ئەوەی خستەڕوو، دژەژەهری رژێمی قەیوم، رێکخستن و تێکۆشانی زیاترە".
رژێمی ئاکەپە – مەهەپە ئەو شارەوانیانەی کە لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا دۆڕاندبوونی، بە کودەتای قەیوم جارێکی دیکە دەستی بەسەدا گرتەوە. سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغن لە لێدونێکدا باسی لەوەکرد کە سەپاندنی قەیوم بەردەوام دەبێت، بەتایبەتیش دەست بەسەر شارەوانییەکانی کورداندا دەگیرێت.
لە بەڕێوەبەرانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی (ئینشات-ئیشێ) دەنیز گیدەر کە لە کوردستان و تورکیادا لە ناو کرێکاراندا کاری رێکخستن دەکات، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) کرد ئاماژەی بەوەدا کە زەوتکردنی ئیرادە، دەستوەردانە لە ژیانی رۆژانە و هێرشە بۆ سەر هێزی رێکخستنی کوردان.
قەیوم لە دژی گەلی کورد، لە دژی هێزە سیاسیەکە و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، کودەتایە. ئاماژەیە بۆ بێرێکخستنکردن و گەمارۆدانی ژیانی رۆژانە. لەبەر ئەوەش قەیوم وەک یەکەم کاری رێکخراو و دامەزراوەکانی گەلی هەڵوەشاندەوە".
بۆ کرێکاران بە واتای سەپاندنی بێرێکخستنییە
دەنیز گیدەر ئەوەی خستەڕوو کە قەیوم بۆ کرێکاران بە واتای سەپاندنی بێڕێکخستنی زیاتر، چەوساندنەوە و ملکەچکردنیانە بەرامبەر بە مووچەیەکی مەمرە و مەژی و وتی، "رژێمی قەیوم بە واتای ئەوە دێت کە هەموو ئەوانە رابماڵێت، کە لە بەردەم کۆلۆنیالیزمدا ئاستەنگن.
سیاسەتی قەیوم دوژمنایەتی بەرامبەر تێکۆشانی کرێکاران، رەنجدەران، گەلانی بندەست، ژنان، گەنجان و هەموو بندەستانە. بۆ کرێکاران بە تایبەتی بەم جۆرەیە".
'لە دژی رژێمی قەیوم دەبێت تێکۆشانی رێکخراو زیاتر فراوان بکرێت'
گیدەر ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی رژێمی قەیوم دەبێت تێکۆشانی رێکخستنکراو زیاتر فراوان بکرێت و وتی: "سەرمایە و نوێنەرە سیاسیەکانی دەیەوێت رژێمێکی چەوسێنەری دڕندە و بە دوور لە هەموو بنەمایەک دامەزرێنێت، کرێکاران زیاتر لە رێکخستنبوون دووربخەنەوە. کوشتنی مرۆڤەکان لە سەر کار و هەروەها زۆرداری رژێمی چەوسێنەر ئاماژەی ئەوەیە. سیاسەتی قەیومش رێکاری سیاسی هێنانەدی ئەو خواستەیە. دژەژەهری ئەوەش رێکخستن و تێکۆشانی زیاتر و باشترە".