فەدا یادی رۆستەم پۆڵات نەوەى سەید رەزای بەرز راگرت

فەدا لەبارەی کۆچی دوایی رۆستەم پۆڵات نەوەی سەید رەزا رایگەیاند، "رێبەرێکی رێنیشاندەری شایستەی سەید رەزاکەمان بوو، کە بۆ بەرەنگاریی زوڵم و باڵادەستی تێکۆشانی بۆ مەزڵومەکان و بێبەشکراوان دەکرد".

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA) لەبارەی کۆچی دوایی رۆستەم پۆڵات نەوەى سەید رەزا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بە بۆنەی کۆچی دوایی رۆستەم پۆڵات نەوەى سەید رەزا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەى و هەموو عەلەویییەکان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

رۆستەم پۆڵاتی پێشەنگ لە هەموو تەمەنیدا لە دژی نکۆڵی، توانەوە، کۆمەڵکوژی، پاکتاوکردن و سڕینەوە لە تێکۆشانی یاسایی و بەرخوداندا بوو، ژیانی خۆی فیدای راستیی باوەڕی رێگای هەق و کوردان کرد. رێبەرێکی رێنیشاندەرمان بوو، کە شایستەی سەید رەزا بوو و لە دژی زوڵم و باڵادەستی بۆ مەزڵومەکان و چەوسەوەکان و بێبەشکراوەکان تێدەکۆشا.

لە دژی هێرشەکان بۆ سەر پیرۆزیی عەلەوییەکان دەوەستایەوە، لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، کە دەیانخواست یادگە و یادی عەلەوییەکان و کوردان بسڕنەوە، پێشەنگایەتیی ناڕەزایەتییەکانی کرد و هەنگاوی بۆ دواوە نەنا.

کۆچی دوایی رۆستەم پۆڵات، کە یەکێک لە چنارە قارەمانەکانی راستیی مێژووی ئێمە بوو، بۆ ئێمەی عەلەوییان ژان و ئازارێکی گەورەیە.

ئێمە خاوەنداری لە رێگاکەى دەکەین. لە دژی فاشیزم، کە خۆی داسەپاندووە بەسەر گەل و عەلەوییەکاندا، بۆ وڵاتێکی لائیک، دیموکراتیک و یاسایی ئێمە پێکەوە تێدەکۆشین".

ژ.ت