گه‌نجانی كورد له‌ درانسی له‌ دژی گۆشه‌گیری رێپێوانیان كرد

گه‌نجانی كورد له‌ گه‌ڕه‌كی درانسیی پاریس له‌ دژی داگیركه‌ری و گۆشه‌گیری رێپێوانیان كرد.

چالاكوانانی گه‌نجی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له‌ دژی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی سه‌ر كوردستان رێپێوانیان كرد.

گه‌نجانی ته‌جه‌شه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی درانسی پاریس له‌ دژی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری و "سزای دیسپلین" له‌ دژی رێبه‌ر گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان كرد. هه‌روه‌ها هێرشه‌ داگیركارییه‌كان و خیانه‌تیش شه‌رمه‌زار كران.

گه‌نجانی كورد به‌ ئاڵا و پۆسته‌ره‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه‌ به‌ قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامه‌كانیی درانسیدا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم رێپێوانیان كرد.

گه‌نجان رایانگه‌یاند، ئه‌وان "تا ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بن" و ئه‌و په‌یامه‌یان راگه‌یاند، "له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانداین".

رێپێوانه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سرودی چه‌رخی شۆڕش كۆتاییهات.

هـ . ب