گەل رژایە سەر شەقامەکان و بە ئەردۆغانیان وت: ئەردۆغان دەست لەکار بکێشەرەوە!

دوای بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی لە ناوەندەکانی ئاڵۆوگۆڕی پارە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد ئەردۆغان دەست لەکاربکێشێتەوە.

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی لەناوەندەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دا، بەهای هەر دۆلارێک بەرزبوویەوە بۆ ١٣.٥٠ لیرەی تورکی و هەر یورۆیەکیش گەیشتە ١٥.٠١ی لیرەى تورکی.

لەگەڵ کەمبوونەوەی بەهای لیرەی تورکی (تەلە / TL) و هەڵئاوسان و قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری خەڵک لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەندامانی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ / TÎP) و حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (SYKP) و چەندین هاوڵاتی لە ناوچەی کادیکۆی ئیستانبول ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاکەپە و ئەردۆغانیان شەرمەزارکرد.

حکومەت دەست لەکار بکێشەرەوە!

ئەندامانی حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (SYKP) پۆستەرێکیان بە لۆگۆی حیزبەکەیانەوە بەرزکردبووە، کە لەسەری نوورابوو " ئاوا ناڕوات، تەیب دەستی لە کار بکێشەرەوە" و مەشخەڵیان گرت بە دەستییانەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. بە درێژایی ڕێپێوانەکە دروشمیان دەوتەوە.

هەروەها ئەندامانی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ / TÎP) لە بەردەم لقی بانکی ناوەندی ئەستەنبوڵ لە کادیکۆی کۆبووەوە و کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە لەناوتان برد، دەبێت ئێوە دادگایی بکرێن، حکومەت دەست لەکار بکێشەرەوە" بەرزکردبووە. لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکەدا بەردەوام دروشمی "گەل لێپرسینەوە لە ئاکەپە دەکات" دەوترایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاکەپە تورکیای هێناوەتە سەر هەڵدێر. ئەوەشی تیادا هاتووە، "ئێمە ئەوانە دادگایی دەکەین، کە تێکیانداوە و کاولیانکرد. ئێمە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین، کە نانی ئێمەیان دزیوە. ئێمە تورکیا لە تاریکی رزگار دەکەین و دەیگۆڕین بۆ ڕووناکی".

لە گەڕەکەکانی ئەسات لە چانکایا سەرباری رێگرییەکانی پۆلیس دەیان کەس رژانە سەر شەقامەکان و دروشمی "ئاکە دەست لەکار بکێشەرەوە"یان دەوتەوە.

ژ.ت