گەنجان لە باسلی سویسرا بە رێپێوانێک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد

گەنجان لە شاری باسلی سویسرا بە ڕێپێوانێک ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

لە شاری باسلی سویسرا ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ ژن) بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە ڕێکخرا.

گەنجان وەک بەشێک لە هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێپێوانێکیان رێکخست و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە.

گەنجان لە رێپێوانەکەیاندا لە گۆڕەپانی کلاراپلاتز دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە و ڕایانگەیاند، ساڵی ٤٤هەمین ساڵ ساڵی سەرکەوتن دەبێت.

هەروەها گەنجان فیشەکی هەواییان تەقاند. ڕێپێوانەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و لە مارکپلاتز کۆتایی پێهات.

ژ.ت