گەنجان لە ماریگنان رژانە سەر شەقامەکان

لە شاری ماریگنانی فەرەنسا، گەنجانی کورد بەردەوام لە دژی داگیرکاری و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە شاری ماریگنانی فەرەنسا کۆبوونەوە.

ئەو گەنجانە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی تەجەشەیان بەرزکردبووە و ڕایانگەیاند، پێویستە لە دژی داگیرکاریی و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی زیاتر ئەنجام بدەن.

لە راگەیاندراوی گەنجاندا هاتووە: "پێویستە ئێمە گەلی وڵاتپارێز و گەنجان لە ئەوروپا هەمیشە بە ڕۆحی بەرخۆدان لە گۆڕەپانەکاندا بین و چالاکی ئەنجام بدەین. ئێمە بە ناوی ئەندامانی تەجەشەوە بە بڕیارین لەسەر چالاکیەکانمان و بەردەوام دەبین. بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانی ئێمەیە، ڕۆژ ڕۆژی خۆتەیارکردنی هەمەیەلانە و بەرخۆدانە".

چالاکییەکە دوای کاتژمێرێک بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت