گەنجان لە ناوچەى گریگنیی پاریس یادی شەهید باران ماوایان کردەوە
گەنجان لە ناوچەى گریگنیی پاریس بۆ یادی شەهید باران ماوا چالاکییەکیان رێکخست.
گەنجان لە ناوچەى گریگنیی پاریس بۆ یادی شەهید باران ماوا چالاکییەکیان رێکخست.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆ – ژن لە ناوچەى گریگنیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و بۆ یادی فەرماندەی گەنجان شەهید باران ماوا رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە کەسایەتیی باران ماوادا بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان خولەکێک رێزگرتن بەڕێوەچوو.
رێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى کورد کۆتایی پێهات. لەوێ راگەیاندراو خوێندرایەوە و گەنجان بۆ هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" داوای بەشداربوونیان لە هەموو گەنجان کرد.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "شەهید نامرێ" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" دەوترایەوە.
ژ.ت