گەنجان لە پاریس ڕژانە گۆڕەپانەکان
کوردستانی و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی تەجەشە ڕژانە گۆڕەپانەکان، دووپاتیان کردەوە، تا کۆتایی هاتنی هێرشەکان، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا سەفەربەر دەبن.
کوردستانی و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی تەجەشە ڕژانە گۆڕەپانەکان، دووپاتیان کردەوە، تا کۆتایی هاتنی هێرشەکان، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا سەفەربەر دەبن.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە هەزاران گەنجی کوردستانی ڕژانە گۆڕەپانەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا. ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ستالینگراند گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا لەسەر ناوی تەجەشە و جەدەکە-فە قسەکرا.
نوێنەرانی پارتی فەڕەنسا، ئەندامانی سەندیکاکان و ئیکۆلۆژیست بەشداری چالاکییەکەبوون و پشتگیری ڕێپێوانەکە بوون کە لە مەیدانی ڕیپەبلیک دەستی پێکرد.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد.
لەسەر ناوی لێس ئیکۆلۆژیست گرین، جیرۆمی گلێزیس قسەی کرد و گوتی: "هێرشەکان لە دژی ڕۆژئاوا ئەنجام ناگرن لە بەرانبەر هێرشەکام هەرچی پێویست بێت دەکەین".
لەسەر ناوی تەڤگەری ئەلوی پێشکەوتووخواز، فرانسیس بێچیاو قسەی کرد و گوتی: "چۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا هێرش کرایە سەر کۆبانێ و ڕۆژئاوا و ئەم هێرشانە پووچەڵکرانەوە، بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشانە. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".
لەسەر ناوی (Sosyalîst Genevieve) ژیندا ئاماژەی بەوەکرد هێرشی سەر ڕۆژئاوا لە دژی پارادایمی ژن ژیان ئازادییە و گوتی: "فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بووتەوە، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا بە ئامانج دەگیرێت. لە دەوری ئەم پارادایمە کۆدەبینەوە و ڕێگە بە هێرشی سەر ڕۆژئاوا نادەین".
کەریم کیمار نوێنەری پەیەدە دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەک گەلی ڕۆژئاوا لە دژی هێرشەکانن و بانگەواز سەفەربەری بۆ ڕۆژئاوا کرد.
لەسەر ناوی پارتی کۆمۆنیست ڤێنسینت بولو قسەی کرد و گوتی: "ئەم هێرشە بە پلانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کراوە. دەزانین کە لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ هاوکاری لە دەوڵەتی تورک وەردەگرت. بۆ تێکشکاندنی ئەمە لە هاوکاریکردنی گەلی کورد بەردەوام دەبین".
بە ناوی NPA ئەنتی کاپیتالیست ئۆلیڤەر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان لە دژی هێرشی داگیرکاری یەکدەگرن.
لە دوای قسەکان ڕێپێوان دەستی پێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵای پەکەکە و تەجەشە بەرزکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی یەپەگە" و "بژی یەپەژە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.
کە جەماوەر گەشتنە گۆڕەپانی ستالینگراد، چالاکیی گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکران و بانگەوازی پاراستنی ڕۆژئاوا کرا.