گۆشەگیری لە بۆردیوکسی فەرەنسا ئیدانە کرا

لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا چالاکییەکیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا. چالاکییەکە لە بەردەم بینای ڤیکیتۆریای ئەو شارەدا بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "تیرۆریست ئەردۆغان" دەوترایەوە.

ژ.ت