گونای وتەبێژی هەدەپە: لە دژی گۆشەگیری بەشداری لە ڕێپێوانی گەملیک دا بکەن
ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە داوای لە هەمووان کرد، لە دژی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەشداری ڕێپێوانی گەملیک بکەن.
ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە داوای لە هەمووان کرد، لە دژی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەشداری ڕێپێوانی گەملیک بکەن.
ئەبرو گونای وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە بارەگای گشتیی حزبەکەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
گونای ڕایگەیاند، لەگەڵ هەدەکە، کەجەدە، تەژەئا، دەبەپە و مەد توهاد-فەد لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بەرەو گەملیک بەڕێدەکەون. ڕاشیگەیاند، ڕێپێوانەکە لە ١٢ی حوزەیراندا ئەنجامدەدرێت.
گونەی ئاماژەی بەوەدا کاتێک لە ئیمراڵی ڕێگای کۆبوونەوە و دیالۆگ بەکارهات، ئەو کات کولتوری دیموکراسی لە تورکیا بەرز بوویەوە و ڕایگەیاند، هیچ کاتێک لە ئیمراڵی پێشنیارێک لە دژی کۆمەڵگا و گەلان نەکراوە.
ئەبرو گونای، وتیشی: "لە ئیمراڵییەوە هیچ کاتێک وێنەی ڕەشبینانە بۆ داهاتوو وێنا نەکراوە. هەمیشە پێشنیارەکان بۆ دیموکراسی و چارەسەری خراونەتەڕوو. گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان ئێستا بووەتە دابڕاندنێکی تەواوی پەیوەندییەکان. سیاسەتی گۆشەگیری لە هەموو ئاست و شوێن و جومگەیەکدا بڵاوکراوەتەوە و کاری پێدەکەن و مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، هەموو کۆمەڵگە گۆشەگیر کراوە، بۆیە دەڵێین تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئەرکێکی کۆمەڵایەتییە، ڕەچەتەی ڕزگاری دیموکراتیکە".
گونای، وتیشی:"ئەوەی دەیەوێت کۆتایی بەم سیاسەتە و قەیرانە ڕاستەقینەیەی وڵات بهێنیت، ئەوەی دەیەوێت کایەکان و تەڵەی شەڕ و داگیرکاری لە دەرەوەی وڵات ببینێت، دەبێت سەرەتا و پێش هەموو شتێک ڕووی خۆی لەمە بکات و ئەمە بیبینێت".
گونای ئەوەشی وت: "لەبەر ئەوە هەستانەوە لە دژژی گۆشەگیری هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی. لە دژی گۆشەگیریی تووندی ئیمرالی، تێکۆشانی یاسایی و سیاسی بنەمای سەرەکیی تێکۆشانی دیموکراسییە".
ئەبرو گونای لە درێژەی قسەکانی دا وتی: "سیستمی سزای هەتاهەتایی قورسکراو، کە تاوەکو مردن مرۆڤ لە زینداندا ڕادەگرێت، دەبێت بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا کۆتایی پێبهێنرێت. پێویستە زیندانی ئیمرالی دابخرێت، پێویستە سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی لەناوببرێت. چارەسەری دێموکراسی بۆ مەسەلەی کورد دەبێت لەشێوەی هەستانەوە لە دژی جیاکاری بێت. بۆیە دەڵێین، زۆر گرنگە بۆ وڵاتەکەمان پڕۆژەیەکی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئابووری جێبەجێ بکرێت. لە ١٢ی حوزەیراندا بە دروشمی 'دژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی بەرەو گەملیک دەڕۆین". ئێمە داوا لە گەلەکەمان و ڕای گشتیی دیموکراتیک دەکەین بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن".
ژ.ت