گیراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانە گیانی لەدەستدا

هادی یاڵچن گیراوی نەخۆشی کورد کە لە بەندیخانەی تیپی تا-ی ئەدرنا بەندکرابوو، لەبەندیخانە گیانی لەدەستدا.

هادی یاڵچن گیراوی نەخۆشی کورد کە لە بەندیخانەی تیپی تای ئەدرنا بەندکرابوو، لە بەندیخانە گیانی لەدەستدا. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی زانیاری مردنی هادی یاڵچن، بنەمالەکەی بەرەو بەندیخانە بەڕێکەوتن.

یاڵچن بە بیانووی ئەندامەتی پەکەکە ماوەی ٤ساڵە لە بەندیخانەیە، زانرا کە ناوبراو چارەسەری نەخۆشی وەردەگرت و بەرپرسانی بەندیخانە لە ڕەوانەکردنی هادی یاڵچن بۆ نەخۆشخانە ڕێگریان کردووە.

تەرمی یاڵچن لە شڕناخ بەخاک دەسپێردرێت.

ک-ش