هاوسەرۆکانی نوێی مەشەدە هەڵبژێردران

بەڕێوبەریی نوێی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات هاوسەرۆکانی نوێی خۆی هەڵبژارد.

بەڕێوبەریی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات دوای ٤هەمین کۆنگرەی خۆی لە ناوەندی ڕۆشنبیری و مێژوویی ئێزدیخان لە شاری لۆهنی ئەڵمانیا کۆبوویەوە.

لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای کۆنگرە، بەڕێوبەرێتیی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات بە فراوانی دۆخی ڕێکخراوەیی خۆی هەڵسەنگاند و کارەکانی دابەشکرد.

لەو چوارچێوەیەدا بەهار جان و خودێدا شەنگالی بە یەک دەنگ بۆ هاوسەرۆکایەتیی قۆناغی نوێ هەڵبژێردران. هەروەها حاجی حەسەن بۆ کاروباری دەرەوە ئەرکدار کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کار بە سەر کۆمسیۆنەکانی تردا دابەشکرا.

چوارەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە) لە ٣١ی تشرینی یەکەم لە شاری لۆهنی ئەڵمانیا بە بەشداری ٦٠ نوێنەر بەڕێوەچوو.

ژ.ت