هەبەدەهە لە مێرسین لەدژی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا

هەبەدەهە لە شاری مێرسین بە تەقەمەنی لەدژی پۆلیسی تورک چالاکی ئەنجامدا.

هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە سەدان پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر پارکی عیسا ئونەری گەڕەکی کارادوڤاری ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا یەکینەکانمان بە تەقەمەنی دەستی لەدژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لە کاتی چالاکیەکەدا پۆلیسە فاشیستەکان ترسان و زانییان کە ناتوانن بە ئاسانی بچنە گەڕەکی کارادوڤار. لە گەڕەکە گەلی تورک، عەرەب و کورد پێکەوە دەژین و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت لەوێ پێکەوەژیانی پێکهاتەکان تێک بدات.

ئێمە بەم چالاکیەمان ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین. لە ساڵی نوێدا هیزەکانی هەبەدەهەمان فاشیزم هەڵدەوەشێنن و ئازادی مسۆگەر دەکەن."

ف.ق