هەدەپە: باخچەلی فشار لەسەر دادوەری دروست دەکات

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، باخچەلی فشار لەسەر دادوەری دروست دەکات و بەم شێوەیە لە رووی دەستوری بنەڕەتیەوە تاوان ئەنجام دەدات.

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "دەوڵەت باخچەلی لە رێگای بەکارهێنانی هێزەوە بە هاوکاری دەسەڵات، هەوڵ دەدات، سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە تۆمار بکات. بە شێوەیەکی ئاشکرا فەرمان بە داواکاری کۆماری و دادگای باڵا دەکات و فشاری دروست دەکات. باخچەلی بە ئاشکرایی تاوان لەبەرانبەر دەستوری بنەڕەتی ئەنجام دەدات. بە پێی مادەی ١٣٨ی دەستوری بنەڕەتی تورکیا پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت و بەو پێیە ئاشکرایە کە تاوان ئەنجام دەدات."

دەدە ئاماژەی بەوەکرد، باخچەلی لەبارەی دۆزی ٦ -٨ی تشرینی یەکەم، ئاڕاستەی دادگا دەگۆڕێت و فشار دروست دەکات و وتی، "ئەوەش لە روی فشارخستنە سەر دادوەری، وەک تاوان لەقەڵەمدەدرێت."

دەدە ئەوەی خستەڕوو، باخچەلی کاریگەری لەسەر دادوەری دروست دەکات  و بەو شێوەیە فەرمان بە دەزگا فەرمیەکان دەکات و تاوان ئەنجام دەدات و پێویستە بە پێی دەستور دادگای باڵا باخچەلی بانگهیشت بکات و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ف.ق