هەدەپە: لە ١٠ی کانووندا شتێک بۆ پیرۆزکردن نییە

پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپە دەستنیشانی کرد: کاری ڕۆژنامەنووسی لە تورکیا چیتر ناکرێت و لە 'ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیدا' شتێک بۆ پیرۆزکردن نەماوە.

یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ کاروباری ڕاگەیاندن، چاپەمەنی تەیب تەمەل بەبۆنەی ١٠ی کانوونی دووەم ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانیکرد کە ئەوان لە قۆناغێکی ڕەشدان .

تەمەل بە بیریهێنایەوە کە لە ١٠ی کانوونی دووەم یاسای ژمارە ٢١٢ی ڕۆژنامەنووسی لەسەر ئاسایشی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەباتکارانی ڕاگەیاندن، لە تورکیا چووە بواری جێبەجێی کردنەوە، بۆیە لە ژێر باری ئاساییدا دەبوایە ١٠ی کانوونی دووەم وەک پشوو پیرۆز بکرێت و وتی: “بەداخەوە بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـ دا، بە فشار و زۆرداری دەستیان پێکرد هیچ شتێک نییە کە پیرۆز بکرێت.

تەمەل وتیشی: پیرۆزکردن لەلایەک، ئێمە لە قۆناغێکی وەها تاریکداین، کە چیتر ڕۆژنامەنووسی ناکرێت، دیلکردن، سزادان و برسیکردن هەڕەشە لەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە ڕاستییەکان دەنووسنەو.

تەمەل بەبیریهێنایەوە کە تورکیا لە دوایین ڕیزبەندی جیهاندایە لە سەر ئازادی ڕۆژنامەنووسی و ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین ڕۆژنامەنووسی تێدا زیندانین.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا تەمەل ڕایگەیاند: “سڵاو لەو میدیاکارانە دەکەین کە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ڕاستی بە بڕیارەوە خەبات دەکەن” و ڕاشیگەیاند، کە ئەوان بۆ ١٠ی کانوونی دووەم وەک جەژنێک کە پیرۆز بکرێت، درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن.

ک-ش