هەدەپە لە پاریس لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا کۆبوویەوە
شاندێکی هەدەپە بە پێشەنگایەتیی پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە پاریس لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا (پەرلەمان) ئەنجامدا.
شاندێکی هەدەپە بە پێشەنگایەتیی پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە پاریس لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا (پەرلەمان) ئەنجامدا.
پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، فەلەکناس ئوجا هاوسەرۆکی کۆمیسۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە و سەعید دەدە پەرلەمانتاری جۆلەمیرگی هەدەپە، لە فەرەنسا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
بووڵدان و شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا (پەرلەمان) کۆبوونەوە.
شاندەکە دوای ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ ئۆلیڤیەر فاوری سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیستی فەرەنسا و دیلان بۆتیفلات سکرتێری نیشتمانیی حیزبی سۆسیالیست کۆبوونەوە و پاشان لەگەڵ پیەر لۆرانت جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا و ئەندرێ چاساین سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی کۆمۆنیست، سیناتۆر پیەر دەرڤیل و پاسکاڵ تۆری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیست کۆبوونەوە.
شاندەکە دوای نیوەڕۆ لەگەڵ پارتی چەپی فەرەنسا و فراکسیۆنی باڵای پەرلەمانی فەرەنسا بە بەشدارییەکی زۆر گەورە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیش لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا و ژان لوک مالنچۆن کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا و ئیریک کۆکیرێل سەرۆکی فراکسیۆنی نیشتمانیی فەرەنسا و پەرلەمانتار ماتیلدێ پانۆتسول و سەرۆکی پارتی ژان کریستۆف سێلین بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهات و رووداوە سیاسییەکان لە تورکیا و ناوچەکە نەکرا. هاوکات باس لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا - تورکیا کرا و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پەیوەندییانە کران.
شاندەکەی هەدەپە ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانی فەرەنسا کۆدەبنەوە.
ژ.ت