هەدەپە لەبارەی ئەشکەنجەدان لە هاتای سکاڵای تۆمار کرد
لیژنەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە و پارێزەرانی پارتەکە سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی ١٠ کەس لە ناوچەی ئیسکەندەرونی هاتای سکاڵای تۆمار کرد.
لیژنەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە و پارێزەرانی پارتەکە سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی ١٠ کەس لە ناوچەی ئیسکەندەرونی هاتای سکاڵای تۆمار کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی هەدەپە لە داواکاریینامەکەدا داوا کراوە کە والی هاتای و بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەکە، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی ئیسکەندەرون و ئەو کەسە ئەرکدارانەی ئەشکەنجەیان بەکارهێناوە، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لە سکاڵانامەکەدا هاتووە کە ئەشکەنجەی دژوار لە ١٠ کەس کراوە کە دەستگیرکرابوون.
لە داواکاریەکەدا هاتووە: "لە لایەن کارمەندانی فەرمییەوە ئەشکەنجەی دژوار بەرامبەر ئەو کەسە بێتاوانانە بەکارهێنراوە کە خزم و کەسوکاریان لە بومەلەرزەکەدا لەدەستداوە و ماڵەکانیان رووخاون" و دیمەنی ئەو ئەشکەنجەدانەش پەیوەستی سکاڵانەمەکە کرابوو کە ئاراستەی داواکاری گشتیی کراوە.
هـ . ب