هەدەپە: پشتیوانی لە خوێندکاران و ئەکادیمیسیەکانی زانکۆی بۆغازچی دەکەین

هەدەپە ناڕەزایەتیی لە دژی هێرشکردنە سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی نیشاندا و رایگەیاند، پشتیوانی لە خوێندکاران و ئەکادیمیستەکانی ئەو زانکۆیە دەکەن، کە لە دژی قەیوم راپەڕیون.

ئەندەر ئۆندەش هاووتەبێژی کۆمسیۆنی رۆشنبیری، هونەر، وەرزش و سیاسەتی پەروەردەیی هەدەپە رایگەیاند، پشتیوانی لە خوێندکاران و ئەکادیمسییەکان دەکەن، کە لە دژی داسەپاندنی قەیوم بەسەر زانکۆکەیاندا راپەڕیون.

ئەندەر ئۆندەش راشیگەیاند، لە تورکیای ئێستادا هێرشی قورس دەکرێتە سەر بناغە و ژێرخانەکان و زانکۆکان و وتی، "عەقڵییەتی تەکپەرەست لە دەسەڵاتدایە و ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات زانکۆکان بکاتە شوێنێکی وابەستە و دەستەمۆی خۆی".

'ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی خوێندکاران و ئەکادیمیسیەنەکان دەکەین"

لە راگەیاندراوەکەى هەدەپەدا هێرشی پۆلیس بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی و دەستگیرکردنیان ئیدانە کراوە و باسی ئەوەشیکردووە، "ئێمە لەگەڵ خوێندکاران، ژینگەپارێزان و ئەکادیمیسیەن و کارمەندانی زانکۆی بۆغازچی داین و لە دژی ئەو پێشێلکارییانەین بەرامبەر بەو زانکۆیە ئەنجام دەدرێت و پشتیوانی بەرخودانی خوێندکارانین. بە ناوی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)  جەخت لە پشتیوانیی خۆمان بۆ تێکۆشان و داوای خوێندکاران و ئازادکردنی خوێندکارە دەستگیرکراوەکان دەکەینەوە".
ژ.ت