هەدەپە سکاڵای لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ناوەندی هاوکارییەکەیان تۆمارکرد

هەدەپە سکاڵای لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ناوەندی هاوکارییەکەیان لە بازارجخ تۆمارکرد.

کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە و پارێزەرانی ئەو حزبە بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ناوەندی هاوکارییەکانیان لە حەسەن کوجای بازارجخ و ڕێگریکردن لە هاوکارییەکانیان، لە دژی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک سلێمانی سۆیلو، پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە مەرەش عومەر فاروق جۆشکۆن و قائیمقامی بازارجخ مستەفا حامید کیجی، فەرماندەی جەندرمە و هەموو ئەو بەرپرسانەی فەرمانیان بۆ دەستبەسەرداگرتن و ئەو ڕێگرییە دەرکردووە و بەشدارییان لەو تاوانەدا کردووە، سکاڵایان تۆمار کرد.

لە سکاڵاکەدا هاتووە، قائیمقامی بازارجخ لەگەڵ سەدان چەکداردا چوونەتە ناوچەی هاوکارییەکە و دەستیانگرتووە بەسەر هاوکاری و بینای کۆکردنەوە و دابەشکردنی هاوکارییەکان دا. ئەوان دەستەیەکی ٦ کەسیان لە ناوخۆیاندا دروستکردووە و بە بارهەڵگرەکانیشەوە، دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەل و پێداویستییەکاندا گرتووە.

ژ.ت