حەلیم دەنەر لە شوێنی شەهیدبوونەکەیدا یادی کرایەوە

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا حەلیم دەنەر لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری ئەڕنەکەدا لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە راستەوخۆ تەقەى لێکرا و کوژرا، لە ساڵیادی شەهادەتەکەیەدا لە شوێنی شەهیدبوونی یادی کرایەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٤دا لە هانۆڤەر گەنجێکی کوردی تەمەن ١٦ ساڵیان لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری بەرەی رزگاریی گەلی کوردستان (ئەڕنەکە)دا شەهید کرد. حەلیم دەنەر دوێنێ لە شوێنی شەهیدبوونەکەیدا یادی کرایەوە.

چالاکیی یادکردنەوەکە لەلایەن ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) و یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) لە هانۆڤەر و و ناڤ دەم لە هانۆڤەر و پێکهاتەکانی کەمپەینی حەلیم دەنەر رێکخرابوو.

 نوێنەرانی دەستپێشخەریی چەپ، هاوکاریی سوور، گروپی دژە فاشیستی هانۆڤەر، دی لینکە (پارتی چەپ)، حیزبی سەوز و دەستپیشخەریی ژیانی رەشەکان بایەخی هەیە و هەروەها نوێنەرانی چەندین دەستە و دەستپێشخەریی جیاجیا لە یادەکەدا وتەیان پێشکەشکرد.

ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد لە وتەکانیاندا داوایانکرد، قەدەغەى سەر پەکەکە بە خێرایی هەڵبگیرێت.

چالاکیی یادکردنەوەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت