هونەرمەندی دەنگبێژ خالیدە دەستگیرکرا

ژنە هونەرمەندی دەنگبێژی باکوری کوردستان لە ئەستەنبوڵ لە ماڵەکەیدا بە ئەشکەنجە دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی دەنگبێژ خالیدە لە ناوچەی ئۆکمەیدانی ئەستەنبوڵ و دەستگیریان کرد.

لە هێرشەکەدا دەرگای ماڵی دەنگبێژ خالیدە شکێنرا و بە ئەشکەنجە و لێدان دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک هەردوو ساز (تەنبور)ی دەنگبێژ خالیدەیان شکاند و دەستیان بەسەر تێنوسی گۆرانیەکانی و کتێبەکانیدا گرت.

لەئەستەنبوڵ پۆلیسی تورک ئەمڕۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ژمارەیەک زۆر ماڵ و ناونیشان.

ف.ق
 

هونەرمەندی دەنگبێژ خالیدە