جانسز و دۆغان شایلەمەز لە شتوتگارت یادیان کرایەوە
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی پاریس ٢ چالاکی رێکخرا.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی پاریس ٢ چالاکی رێکخرا.
لە کۆمەڵکوژیی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ە تیرۆر کران، بە رێکخستنی ٢ چالاکی لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە کرا.
گەنجان لە ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەدا پۆستەرێکیان هەڵواسی و بە دوکەڵی رەنگاورەنگ و وتنەوەى دروشم کۆمەڵکوژییەکەیان ئیدانە کرد.
ئێوارەی هەمان رۆژ گەنجان چالاکییەکی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا رێگای هاتووچۆیان داخست. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز بەرزکرانەوە.
گەنجان بە وتنەوەى دورشمەکانی "سارا، رۆژبین، رۆناهی" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
ژ.ت