جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی چەتەکانی ئاکەپە چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی محەمەد ئایڤایلیتاشی هەبەدەهە رایگەیاند کە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، لەدژی چەتەکانی ئاکەپە چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی محەمەد ئایڤایلیتاشی هەبەدەهە رایگەیاند کە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، لەدژی چەتەکانی ئاکەپە چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" ئێمە لەدژی هۆڵی وەرزشی چالاکیان ئەنجامدا، کە بووەتە شوێنی کاری قێزەونی ئاکەپە و بازرگانی مادەی هوشبەر و پارە پەیداکردن. دەسەڵات هەموو دەزگا کۆمەڵایەتیەکان بۆ بەرژەوەندی و پەیوەندی قێزەون بەکاردەهێنێت. هەموو بەها کۆمەڵایەتیاکانی پارچە کردووە، بە کاری مافیاگەری وڵاتیان تاڵان کردووە. هەموو کارە قێزەونەکان لەژێر ناوی جیاواز بەردەوامی پێدەدەن. رێز لە هیچ بەها کۆمەڵایەتیەکان ناگرن. بە تەنها بەرژەوەندی قێزەونیان لەلاگرنگە.
تاوەکو ئێستا بۆ بەرژەوەندیەکانیان هەموو نامەردیەکیان کردووە. بەڵام ئەوە لای ئەوان نامێنێتەوە. جەنگاوەرەکانمان لە هەموو جێگەیەکن. حسابی هەموو کردەوەکانیان لێدەپرسنەوە. حساب لە دەسەڵاتی فاشیست دەکەین و تۆڵەی گەزی دەکەینەوە. حساب لەوە دەپرسینەوە کە دەیانەوێت دۆزی گەزی وەک تاوان پیشان بدات.
بەرخۆدانی گەزی شکۆدارە! ئێوە ناتوانن بێرێزی بە دۆزی گەزی بکەن. لە هەموو شوێنێک حسابتان لێدەپرسینەوە و دادگاییتان دەکەین."
ف.ق