جەنگاوەرانی هەبەدەهە: ئەمیر کەلەش کە ئەشکەنجەی لە زیندانیان دەکرد سزادرا

جەنگاوەرانی تیمی کەمال پیری سەر بە هەبەدەهە رایگەیاند، کەسێکیان بە ناوی ئەمیر کەلەش بە دروشمی 'کەمالی لاز سڵاوت لێدەکات ' سزاداوە کە لە زیندانی ئەدەنە زیندانیانی ئەشکەنجەداوە.

جەنگاوەرانی تیمی کەمال پیریتەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان 'هەبەدەهە' لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە ١١ی تەمووز کەسێکیان بە ناوی ئەمیر کەلەش سزاداوە کە لە زیندانی ئەدەکە ئەرکدار کرابوو. ئەو کەسە کاتێک لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ سەرقاڵی پشوو بوو سزادراوە. لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە ئەو فاشیستە بە سەختی بریندارکراوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

هەبەدەهە دەشڵێت، " هزری گشتی شۆڕش هیچ کاتێک شتی لەبیرناچێت. ئەوانەی لەدژی شۆڕشگێران و گەلەکەمان تاوان دەکەن، هیچ کاتێک لێیان نابورین. دەستمان لە قوڕکی ئیشکەنجەکار، جەلاد، هاوکاری فەساد و قێزەون، فاشیست و دوژمنی گەلاندا دەبێت. پێویستە هەموو 'بەرپرسانی دەوڵەت'، ئەوانەی قاڕەمانەکانی گەلەکەمان دەستگیر دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن، پێویستە باش بزانن، ئێمە چاودێریان دەکەین. سڵاوی یەکێک لە قاڕەمانەکانی ١٤ی تەمووز ' سڵاوی کەمالی لاز'یان لێدەکەین. وەک نمونە ئەمیر کەلەشی فاشیست. پێویستە هەمووتان باجی کردەوەکانیان بە دادپەروەری شۆڕش بدەن."
ف.ق