جەنگاوەرانی یەکەی تۆڵەى گوڵناز ئەگە لە بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) لە ٣ شاردا چالاکییان ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند.
کەبەدەهە رایگەیاند، لە ٨ی تەممووزدا لە ناوچەى عوسمان جیک لە چۆروم ماڵێکی فاشیستەکان و ٣ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی فاشیستەکانی سەر بە کۆمەڵەى نەژادپەرەستی عوسمانییەکانیان سوتاند.
کەبەدەهە راشیگەیاندووە، "لە ٩ی تەممووزدا لە ئیستەنبول – سیلیڤەری بارهەڵگرێکی کۆمپانیای کارگۆی ئاراسی سەر بە رژێمی فاشیستی ئاکەپە بە کەلوپەلەکانی ناوێیەوە لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە بە چالاکیی تەکنیکی سوتێنرا و ملیارەها لیری تورک زیان بە کۆمپانیای کارگۆکە گەیشت".
لە ١٠ی تەممووزدا لە ناوچەى موراد لە تەکیرداغ ماڵێکی ئەندامانی کۆمەڵەى نەژادپەرەستیی مەهەپە و ٦ ئۆتۆمبێلی فاشیستە دەستدرێژکارەکان لەلایەن جەنگاوەرانی کەبەدەهەوە سوتێنران.
لە کۆتایی راگەیاندراوکەدا هاتووە، "تۆڵەى گەلەکەمان و هەموو هاوڕێ شەهیدەکانمان ناوچە بە ناوچە لە فاشیستە دەستدرێژکارەکان دەسەنرێتەوە".
ژ.ت