کەبەدەهە لەدژی ناوەندێکی نەژادپەرستان چالاکی ئەنجامدا

ئەندامانی تۆڵەی لەیلا شایلەمەزی نەبەدەهە رایگەیاند، لە ئیزمیر لەدژی 'ئولکو ئۆجاکلاری' کە رێکخستنێکی پارامیلیتاری نەژادپەرستی دەوڵەتە، چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەندامانی تۆڵەی لەیلا شایلەمەزی نەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی چالاکیەکە زانیاری بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٩ی کانونی دوەمی ٢٠٢١، کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، ئەندامانمان بە تەقەمەنی لەدژی ئولکو ئۆجاکلاری چالاکی ئەنجامدا. بەناوی ئەندامانی تۆڵەی لەیلا شایلەمەزی نەبەدەهە چالاکیەکەمان ئەنجامداوە و وڵامێکە بۆ یادی سێ ژنی شۆرشگێری هاوڕێمان کە لە پاریس لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣ لەلایەن میتەوە شەهیدکران. میت و ناوەندە چەتەکانی بەناوی ئولکو ئۆجاکلاری، بەرپرسیاری شەهیدکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزن."

ف.ق