خانەوادە و پارێزەری ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری کۆماریان کرد

خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەرت گەلی کورد بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ، هەروەها خانەوادەی عومەر خەیری کۆنار، هالیمی یڵدرم و ویسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

لە دوای ٨  ساڵ هەر یەک لە پارێزەران ڕیزان ساریجا، و نەورۆز ئویسڵ لە( ٢٢ مانگی ٦) و( ١٢ – ١٨ مانگی )٦ و( ٧ ی مانگی ٧)ی ساڵی ٢٠١٩ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام داوە. لە دوای ئەوەشەوە هێچ دیدارێکی لەگەڵ پارێزەران ئەنجام نەداوە.

ف.ق