خانەوادەی شەنیاشار: هەموو جیهان ئەم زوڵمە دەبینێت

خانەوادەی شەنیاشار کە ٢٤٣ رۆژە لەسەر چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خۆی بەردەوامە، رایگەیاند، ئەوانەی بەپێی یاسای دەسەڵات دەجووڵێنەوە، پێویستە باسی دادپەروەری نەکەن.

ئەمینە شەنیاشار کە لە سوروجی ڕوحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دوو کوڕ و هاوسەرەکەی لەلایەن پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یلدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار ببوو، لە ٩ی ئازاری ئەمساڵەوە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەەروەری کردووە. چالاکیەکە لە رۆژی ٢٤٣میندا بەردەوامە.

بەهۆی ئەوەی کۆتایی حەفتە بوو و لە ناوەندە حکومیەکان پشووی فەرمی بوو، چالاکیەکە لە ماڵەوە ئەنجامدرا و خانەوادەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەوانەی بەپێی یاسای دەسەڵات دەجووڵێنەوە، پێویستە باسی دادپەروەری نەکەن. ئەگەر رێگە نەدرێت یاسا جێبەجێ بکرێت، دەستلەکارکێشانەوە بەشەرەفترە. ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە و پشتگیریان دەکەن، زوڵمەکە نەبینن، بەڵام گەلی روحا، تورکیا و جیهان ئەم زوڵمە دەبینن."

ف.ق