خەدیجە یەڵدزی ٧٥ ساڵە لە زیندان لەهۆش خۆی دەچێت

خەدیجە یەڵدزی ٧٥ ساڵە تادێت ڕەوشی تەندروستی خراپتر دەبێت، کوڕەکەی ئالپەر یەڵدز ڕایگەیاند دایکی لە زیندان بەردەوام لەهۆش خۆی دەچێت.

زیندانی نەخۆش خەدیجە یەڵدز

ڕەوشی تەندروستی خەدیجە یەڵدزی ٧٥ ساڵە لەبەر ناردنی پارە بۆ کچەکەی و هەڤاڵەکەی لە زیندان، خراوەتە زیندان، تادێت ڕەوشی خراپتر دەبێت. کوڕەکەی خەدیجە، ئاڵپەر یەڵدز لە ١٣ ی نیسان چووە سەردانی دایکی لە زیندانی ژنانی باکرکۆی، ڕایگەیاند دایکی لەکاتی دەرچوونی لە ژوورەکەی لەهۆش خۆی چووە.

پاش سەردانیکردنی دایکی، ئاڵپەڕ یەڵدز ڕایگەیاند دایکی بەردەوام لەهۆش خۆی دەچێت و ئازاری سەر و پشتی هەیە، هەروەها بەرچاوی شین بۆتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەهۆی بەرزی فشاری خوێنەوە بەردەوام لەهۆش خۆی دەچێت، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ڕەنگە ڕەوشی سەختتر بێت، مانەوەی دایکی لە زیندان بە مەترسیدار زانی و داوای کرد دەمودەست ئازاد بکرێت.