بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەرکوک، بەغدا، نەجەف، کەربەلا و واست و چەندین ناوچەی دیکە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر پەرخێ، کە ٩ کەس کۆمەڵکوژکران و ژن و منداڵیشیان تیادا بوو و دەیان کەسیش برینداربوون، هاوڵاتیان ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوای بایکۆتی کەلوپەلی تورکیایان کرد.
هاوڵاتیانی عێراق لە کاتژمێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆوە لەبەردەم بینای ناوەندی بەرنامەی ڤیزای تورک لە شەقامی ٩٠ لە نزیک پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە.
هاوڵاتیان لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر سەیرانگای پەرخێ لە زاخۆ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هێرشەکەیان ئیدانە کرد.
کەرتی گەشتیاری و کاڵا و کەلوپەلەکانی تورکیا بایکۆت بکەن
هەروەها لە شارەکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا و واست خۆپیشاندان دەستیپێکرد و ئاڵای تورکیا لەسەر ناوەندە تورکییەکان هێنرانە خوارەوە و داوا کرا، هەموان گەشتکردن بۆ تورکیا و کەلوپەل و کاڵای تورکی بایکۆت بکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی دیالە محەمەد سامی حەمید لە پەیامێکدا داوای لەبازرگانان کرد، بایکۆتی هەموو کەرەستەکانی تورکیا بکەن.
هەروەها داوای لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان کرد، کە گەشتەکانیان بۆ تورکیا هەڵبوەشێننەوە و گەل هان بدەن، بۆ ئەوەی گەشت بۆ تورکیا نەکەن.
سامی حەمید وتیشی: "کەرامەت وشکۆی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان و مرۆڤەکانمان لە پێش سوود، کار، و بەرژەوەندیی هەموو کەسێکەوەیە".
ژ.ت