خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنقەرە: با دەرزییەکە بتەقێت!

خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ODTU) لە دژی بەرزبوونەوەى بەهای دراوە بیانییەکان و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی رژانە سەر شەقامەکان و رێپێوانێکی گەورەی جەماوەرییان رێکخست.

خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ODTU) لە ئەنقەرە ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەیاندا داوایانکرد، ئاکەپە – مەهەپە دەست لەکار بکێشنەوە. راشیانگەیاند، تاوەکو دەچێت لە سایەى دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا قەیرانی ئابوریی تورکیا زۆر قوڵتر دەبێتەوە.

خوێندکاران لە ئەنقەرە لە بەردەم زانکۆکەیانەوە دەستیان بە رێپێوانکرد و دروشمەکانی "ئاکەپە دەست لەکار کێشانەوە" دەوتەوە و سات بە سات ژمارەیان زیادی دەکرد.

 خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروشمەکانی "ئێمە لەسەر پێین، لە دژی ئاکەپە بەرەنگاری دەکەین"، "دەرزییەکان بکەنەوە و دایانخەن، با دەرزییەکە بتەقێت" بە بەردەوامی دەوتەوە.

خوێندکاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕژێمی ئاکەپەیان دەکرد، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی بەرامبەر لیرەی تورکی قەیرانی ئابوری و هەڵاوسان و گرانی لە تورکیا ڕووی لەزیادبوون کردووە.

لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی ئەنقەرە خۆپیشاندان لە دژی هەڵاوسان و گرانی و قەیرانی دارایی بەڕێوەچوو.

ژ.ت