کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدان و تێکۆشان لە وان لە دایکبوونەوەیەکە

کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدانی وانی وەک قۆناغێکی لە دایکبوونەوە ناوهێنا و وتی: " گەلی کورد بینی، کە دەتوانێت بە سەرهەڵدان سەرکەوێت."

کەجەدەکە-ئە لە دوای سەرهەڵدنەکەی وان ڕاگەیەیاندراوێکی دا و داوای لە هەمووانکرد تێکۆشان بەرفراوانتربکەن.

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە:

"سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا، ڕژێمی ئەردۆغانی بەرەو هەڵوەشاندوە برد. گەلەکەمان کە لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێنا، وانەیەکی مێژوویان بە فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دا، کە ئیرادەی گەلیان لە بەرچاونەگرت.

ئەردۆغانی فاشیست و هاوپەیمانەکەی، یەک بە یەکی گەورە شارەکانی لە دەستدا، کە ئیرادەی گەلمانی نەدەناسی و قڕکردنی سیاسی ئەنجام دەدا. بەرخۆدانی دیرۆکی کە لە هەموو شارەکانی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان گۆڕا بۆ سەرهەڵدان، هەوڵدانە کودەتاکەی ئاکەپە و مەهەپەی پووچەڵکردەوە.

٤ی نیسان، کە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە وەک ڕۆژی نوێژیانەوە بوو بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ئەم هەنگاوە. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئیرادەی گەلی کوردا هێڵێکی یەکبوونە. هەبوون و یەکێتی چڤاکی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە بڵندترین ئاست.

گەلی وان و کوردستان ئاگری سەرهەڵدانیان بەرزکردەوە و پیشانیاندا کە ئامادەن. لە ئێستادا گەلمان لە ئەوروپا، کەنەدا، ئوسترالیا، لە هەر جێگەیەک کە لێی دەژین، بەم بەرپسیارێتی و هۆشمەندیەوە بە ئەرکی شکۆدارایانەوە کە دەکەوێتە ئەستۆیان لە بەر پرسیارێتیدان. وەک کەجەدەکە-ئە بە رۆحی تێکۆشانەوە، هەتا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت، بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە تێکۆشانیان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا مەزنتربکەن."