کەجەدەکە ئەوروپا: بەشداری لە چالاکییەکەى ١١ی کانوونی دووەم لە بەرلین دەکەین
کەجەدەکە ئەوروپا بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانەکان لە دژی گۆشەگیری لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری بەرلین دەست بە چالاکیی دانیشتن دەکەن.
کەجەدەکە ئەوروپا بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانەکان لە دژی گۆشەگیری لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری بەرلین دەست بە چالاکیی دانیشتن دەکەن.
لە بانگه‌وازەکەى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)دا هاتووە، "له ۱۲۰ زیندانی تورکیا و باکوری کوردستاندا زیندانیانی سیاسی ده‌ستیان کردووه به چالاکیی مانگرتن، که له‌ناویاندا په‌رله‌مانتاری (هەده‌په(، ڕۆژنامه‌وانان، سیاسه‌تمه‌داران و چه‌ندین چالاکوانی سیاسی له دژی ڕه‌وشی نادیموکراتیانه‌ی و سته‌می گرتووخانه‌کان دەستیان بە مانگرتن کردووە و بوون به به‌شێکی چالاکیه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌وان دژی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مافه‌کانیان و لە دژی سیستمی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی و هێرشه نه‌ژادپه‌رستییه‌کان و بۆ مافی یه‌کسانی تێده‌کۆشن.
ئه‌و به‌رخۆدانه مرۆڤانه‌یه‌ش سه‌رباری هه‌موو ڕه‌وشه ناله‌باڕیه‌کان و بارگرانی ئه‌وان له زیندانه‌کاندا، له‌هه‌موو ده‌ڤه‌ر و هه‌رێمێک پشتیوانی لێده‌کرێت. ئه‌و زیندانیه سیاسییانه‌ی به‌رخۆدان ده‌که‌ن، داواکارن له هه‌موو ڕێکخستنه‌کان، سیاسیه‌کان، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی دیموکراسیه‌ت و ئازادی، که بۆ تێکۆشان له دژی فاشیزم، به به‌رپرسیاریه‌وه هه‌ستنه سه‌رپێ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و داواکارییه‌کانی زیندانیانی سیاسی به ڕای گشتی، به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له جیهاندا و بە ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک؛ لیژه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ، کۆنسه‌ی ئه‌وروپا و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی.
ئه‌رکێکی هه‌ره له‌پێشینه و ئاوه‌رته‌ی ئێمه‌یه، که بۆ گەیاندنی دەنگی ئەوان و خه‌باتەکەیان له دژی گۆشگیری، کە گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، چالاکیی پشتیوانی بەرێوەدەبەین و وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌مین ئێمه چالاکیی گردبوونه‌وه (دانیشتن) بۆ ٥ ڕۆژ و به کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ڕۆژی ۱۱ی کانونی دووه‌م له شاری بەرلین دەستپێدەکەین، چالاکییەکە بە بەشداری ٢ دەستەى یەکەمی ئێشکگرت و چالاکوان، کە بریتی ده‌بن له نوێنه‌رانی ڕێکخستنه سیاسییه‌کان و سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیران.
ئێمه بانگه‌وازی له هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێکخستنه سیاسییه‌کان، ڕۆشنبیران، سیاسه‌تمه‌داران و هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی و تورکیایی ده‌که‌ین، که به‌شداری ئه‌و چالاکیه ببن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێکه‌وه ببین به ده‌نگێکی به‌هێزی پشتیوانی بۆ خه‌باتی زیندانیانی سیاسی.
شوێنی چالاکیه‌که له رۆژی ١١ی کانوونی دووەم لە شاری به‌رلین لەم کات و ناونیشانەی خوارەوەیدایە:
Alexanderplatz / Weltuhr – Berlin,
13.00 – 15.00
ژ.ت