کلچدارئۆغلۆ: سادات لانەی تیرۆرە

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە وتی، سادات لانەی تیرۆرە و ئەگەر لە وڵات هێرش ئەنجام بدرێت، بەرپرسیاریەکەی لەسەر شانی ساداتە.

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە ، چووە بەردەم کۆمپانیای هاوبەشی پیشەسازی و بازرگانی و بیناسازی راوێژکاری بەرگری نەتەوەیت تورکیا (سادات).

رێگە بە کەمال کلچدارئۆغلۆ  نەدرا سەردانی ناوخ باڵەخانەکە بکات و لەبەردەم سادات قسەی کرد و وتی، " هاتین پرسیاریان لێبکەین، کە چەند تیرۆریستیان پێگەیاندووە، ئەو تیرۆریستانە لە کوێن، دێن و دەچنە نێو لانەی خۆیان."

کلچدارئۆغلۆ راشیگەیاند کە سادات مەکینەی تیرۆرە و ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، لەلایەن ساداتەوە دەبێت.

ف.ق