کۆم – مەد یادی سینان دەرسیمی کردەوە

کۆن – مەد سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێکانی سینان دەرسیم کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە چالاکی یادکردنەوەی شەهید سینان دەرسیم کرد.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستانی لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد) لەبارەی سینان دەرسیم کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆن – مەد رایگەیاند، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لەدژی کۆمەڵکوژی و فشاری فاشیستەکان، بە شەرەفەوە بەرخۆدان دەکات، تێکۆشانی بێوێنە و سەربەرزی خۆی بەردەوامی پێدەدات.

کۆن – مەد ئاماژەی بە تێکۆشانی سینان دەرسیم (دالۆکای شانلی) ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کرد کە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شەهید بوو و وتی، "هاوڕێ سینان وەک رێبەرێکی گەنج لە میترۆپۆلەکانی کوردستان و تورکیا و دواتر لە ئەوروپا ماوەیەکی دوور و درێژ لە ئاستی بەرێوەبەریدا جێگەی خۆی گرت، لە بەرەوپێشەوەبردنی خەباتی شۆرشگێریدا لە ئاستی پێشەنگایەتیدا رۆڵی خۆی بینی. هاوڕێ سینان لە هەموو خەباتێکیدا بە رۆحێکی شۆڕشگێری جێگەی خۆی گرت و شوێنی خۆی لە دڵی هەموو کەسێکدا کردەوە."

کۆن – مەد سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دەرسیم، گەلی کوردستان و گەلی دەرسیم کرد کە سەری لەدژی داگیرکەری دانەنەواندووە و سەرەخۆشی لە هەموو خۆشەویستانی شەهید سینان دەرسیم کرد.

لە کۆتاییدا کۆن – مەد باسی ئەوەی کرد کە هەموو ئەنجومەنەکانی نەجەکەدە و پێکهاتەکانی بۆ شەهید سینان چالاکی ئەنجام دەدەن و داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکیەکاندا بکات.

ف.ق