کۆمەڵکوژکردنی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد لە فرانکفۆرت و میونخ ئیدانە کرا

لە بەردەم کۆنسوڵخانەکانی فەرەنسا لە شارەکانی فرانکفۆرت و میونخی ئەڵمانیادا بە بۆنەی ٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە چالاکییەک رێکخراو و ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە کرا.

لە بەردەم کۆنسوڵخانەکانی فەرەنسا لە شارەکانی فرانکفۆرت و میونخی ئەڵمانیادا بە بۆنەی ٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە چالاکییەک رێکخراو و ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە کرا.

فرانکفۆرت

بە بەشداربوونی کوردستانیانی گیسن، دارمشتاد، بانسایم و هاناو لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕ سارا، رۆژبین و رۆناهی رێکخرا. ژنانی ئەڵمانیاش بەشداری چالاکییەکە بوون و راگەیاندرا، پشتگوێخستنی ئەوروپا و فەرەنسا بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە قبوڵ ناکەن.

لەو چالاکییەدا بە ناوی دەزگای بنەماڵەى شەهیدانەوە یادێ عایشە وتەیەکی پیشکەشکرد و وتی، شەهیدانی پاریس لە یاد ناکەن و تاوەکو ئەردۆغان دادگایی نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکی و ناڕەزایەتی. چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "سارا و رۆژبین و رۆناهی" کۆتایی پێهات.

میونخ

ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەى پاریس لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک لە بەردەم کۆنسوڵخانەى فەرەنسا ئیدانە کرا. چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی سارا رێکخرابوو و کوردستانیان و ئەڵمانییەکان تیایدا بەشدار بوون. لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەڵمانیا خوێندرایەوە و داوای دادگایکردنی ئەو کەسانە کرا، کە لەو کۆمەڵکوژییە بەرپرسیارن.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "سارا، رۆژبین، رۆناهی" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت