کەمپینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە زۆر وڵات بەردەوامە
کەمپینی ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و داواکاری ئازادی بۆ ئۆجالان لە زۆر وڵات بەردەوامە.
کەمپینی ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و داواکاری ئازادی بۆ ئۆجالان لە زۆر وڵات بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادی' کە ١ی تشرینی دووەم دەستپێکرا لە بێرنی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی ئەنجومەنی ژنانی مزگین و ئەنجومەنی شەهید ئاتاکان ماهیری بێرن ستاند دانران.
لە چالاکیەکەدا بە درێژایی رۆژەکە بڵاوکراوە لەبارەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە.
هیلدیشیم
بە هەمان ئامانج لە شاری هیلدیشیمی ئەڵمانیا میتینگێک ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا. میتینگەکە کە لەلایەن تەڤ چاندەوە ڕێکخرا، نەجەکەدە هیلدیشیم، کۆمینی ژنانی مەریەم و ئەنجومەنی ژنانی بەرچەم جیلۆ سلاگیتیر پشتگیریان لێکرد. میتینگەکە کە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی ئاگولیم دەستیپێکرد کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
دویسبورگ
لە دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێێبەری گەلی کورد پانکارت و ئافیش هەڵواسران.
دۆسەلدولف
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە دۆسەلدوف لە زۆر شوێن ئافیش و پانکارتی هەڵواسی. گەنجان پانکارتیان بە دەرگای سەفارەتخانەی تورکەوە هەڵواسی.
ف.ق