کەنەکە جەژنی رەمەزانی لە شەڕڤانانی ئازادی و گەلەکەمان و جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد
کەنەکە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی، گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد.
کەنەکە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی، گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد.
کەنەکە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی، گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد.
دەقی پەیامەکەى کەنەکە
جەژنی رەمەزان لە گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلامی پیرۆز بێت!
ئەمساڵیش دیسان گەلەکەمان لە دۆخێکی ئاڵۆز و ناجێگیردا جەژنی رەمەزان پیرۆز دەکات. لە تەواوی کوردستان هێرشی دڕندانەی دوژمنان بۆ سەر گەلەکەمان بەردەوامە. لە کوردستان مرۆڤەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن و سروشت و ژینگەکەیشی وێران دەکرێت. گەف و فشاری دوژمنان بۆ سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان لە هەڵکشاندایە. لە رۆژهەڵات فشار و توندوتیژیی دەوڵەت بۆ سەر گەلەکەمان بەردەوامن و پرسگەلی کۆمەڵایەتی و ئابوری رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندان. کێشەکانی هەرێمە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراون و هێرشە سەربازیەکانی دەوڵەتی تورکیاشی هاتۆتە سەر. لە باکوری کوردستان شەڕی مان و نەمان لە ئارادایە. لە سەر ئەو هەموو ئاڵۆزیەش پەتای کۆڕۆنا لە سەرانسەری کوردستان هێشتا جێی مەترسییە!
دەوڵەتی تورکیا، نەک تەنها لە باکور بەڵکو لە رۆژئاوا و باشوری کوردستانیش هێرشی گەلەکەمان دەکات. ئەو دەوڵەتە بەشێکی لە خاکی رۆژئاوای کوردستان، بەشێکیشی لە باشوری کوردستان داگیر کردووە و دەیەوێ داگیرکەریەکەی خۆی بەرفراوان بکات. دەوڵەتی تورکیا ئەوا ٢٠ رۆژە بە هێز و تواناکانیەوە هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە ٢٤ ی گوڵانی ٢٠٢١ دەستپێکردووە. ئەم هێرشە بە تەنها دژی هێزەکانی هە پ گ نیە، بەڵکو لە دژی هەموو کوردو کوردستانیەکانە بەتایبەتیش نیازی داگیرکردنی تەواوی باشوری کوردستانی هەیە. ٢٤ ی گوڵان ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانە، دەستپێکردنی ئەم هێرشە لەم رێکەوتەدا رێککەوت نیە. پەیامەکە روون و ئاشکرایە کە پەیام پەیامی کۆمەڵکوژی و فەرمانێکە.
لەبەرامبەر ئەم هێرشانە گەلەکەمان و شەرڤانانی ئازادی بە هەموو شێوەیەک بەرگری دەکەن و بە قارەمانێتی و فیداکاریەکی مەزنەوە هێرشەکان تێکدەشکێنن. بۆیە بەم بۆنەیەوە و لە کەسایەتی و بەرخۆدێرانی مەتین، زاپ و ئاڤاشین و هەموو پارێزەرانی کورد و کوردستان سڵاو و پیرۆز دەکەین. هەموو شەهیدانی رێی ئازادی لە بەرامبەریاندا سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین.
لەناو ئەو شەرت و مەرجانەدا بە هیوا و ئومێدەوە ین کە گەلەکەمان لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئارامی، ئاشتی و ئازادی جەژن و شادیەکانی لە سەر خاکی ئازادی خۆی پیرۆز دەکات.
بەم بۆنەیەوە جەژنی رەمەزان لە زیندانیان و شەرڤانانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین.
ژ.ت