کوردستانیان لە فینلەندا کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد
ئەمڕۆ کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فینلەندا بە چالاکیەک کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و داوای دادپەوەریان لە دەوڵەتی فەڕەنسا کرد.
ئەمڕۆ کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فینلەندا بە چالاکیەک کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و داوای دادپەوەریان لە دەوڵەتی فەڕەنسا کرد.
ئەمڕۆ کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا بۆ یادی سێ ژنی شۆرشگێر کە لە پاریس شەهیدکران چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. چالاکوانان بە مەبەستی شەرمەزاکردنی کۆمەڵکوژیەکە گوڵی ڕەسیان لەبەردەم کۆنسۆلخانەی فەڕەنسا دانا و لەبارەی کۆمەڵکوژیەکە قسەیان کر و داوایان کرد دەوڵەتی تورک دادپەروەری جێبەجێ بکات.
چالاکوانان دواتر بە مەبەستی یادکردنەوەی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان لە ناوەندی شاری هێلسێنکی کۆبوونەوە و لەوێ رێز لە شەهیدان گیرا.
لە ساڵی ٢٠١٣ دا سێ ژنە شۆرشگێرەکەی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن هیزە تاریکەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدکران و دواتر بکوژەکە دەستگیرکرا و دواتر بە شێوەیەکی گۆماناوی لە زینداندا مردبوو.
ف.ق