کوردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لەخواردن: دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت

' کوردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن' کە لە لایەن( ئی هەدە، تەتەبە، ئۆهەدە، تی ئی هەڤە، و چەهەدە) دامەزراوە، دەستنیشانیانکرد کە دەبێت گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وهێرش بۆسەرگیراوان کۆتایی بێت.

گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک، بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوشار لە بەندیخانەکاندا، لە ڕۆژی ٢٧ی تەرشرینی دووهەمەمی ٢٠٢٠وە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

"کوردیناسیۆنی چاودێری چالاکی مانگرتن" کە دەربارەی مانگرتن لەخواردن لە لایەن کۆمیتەی مافی مرۆڤ( ئی هە دە)، یەکێتی پزیشکەکانی تورکیا( تەتەبە)، کۆمیتەی یاساناسی ئازاد( ئۆهەدە)، کۆمیتەی یاسانای هەمدەم( چەهەدە) و وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا، دامەزراوە، لە ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کۆنفرانسێکی ڕاگەیاندنی بەرێوە برد.

ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە تا ئیستا لە ١٢٧ بەندیخانەدا مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە. تورک دۆغان وەبیری هێنایەوە کە بۆکۆتایی هێنان بە پیشێلکاری مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکاندا و شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی ، گیراوان لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠وە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و رایگەیاند کە لە بەندیخانەکاندا بۆ درێژ ماوە مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و بەردەوامە.

' دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت'

تورک دوغان وتی : " پێشتر بۆ گیراوانی بەندیخانەی تیپی افی ئەمنی بەرزی ئیمرالی ، مانگرتن لەخواردن کرابوو، بە هۆی کاریگەری ئەو مانگرتنانەوە بۆماوەیەکی کورت گۆشەگیری لابرابوو، بەڵام لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دیسان گۆشەگیری دەستیپێکردووە. ئەم دۆخە بە پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤە، لە دژی پێوەرەکانی سی پی تی و لە یاسای سزادانی ژمارە ٥٢٧٥دا نییە. دەبێت وەزارەتی داد کۆتایی بەم نایاساییە بهێنێت و ڕێگە بدات پارێزەر و بنەماڵەکان سەردانی ئیمڕالی بکەین."

تورک دۆغان بۆ کۆتایی هێنان بە ئەشکەنجە، کردەوە خراپەکانی ناو بەندیخانە و چارەسەرکردنی گیراوانی نەخۆش، داوای لە وەزارەتی داد، کاروباری ناوخۆ، تەندرووستی، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە بەرپرسیارەتی خۆیان ڕابن.

'دەبێت وزارەتی داد هەنگاو بنێت'

تورکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە بەندیخانەکاندا مانگرتن لە خواردن بەردەوامە، دەبێت بە شێوازێکی ڕێک و پێک باری تەندرووستی مانگرتووان کۆنتڕۆڵ بکرێت، بە پێی پرۆتۆکۆلەکان وڵامی پێویستیەکانی خواردنی بدرێتەوە و وتی، "

ئەو کارانەی کە لە لایەن تبێ بکرێت دەبێت بۆ بەندیخانەکان بنێردرێت. بە ناوی رێکخراوەی ماف، یاسا و تەندرووستی، دۆخی تەندرووستی گیراوان لە ١٠٧ بەندیخانە کە مانیان لەخواردن گرتووە لە مەترسیدایە، ئێمە داوا لە وەزارەتی داد و ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان دەکەین کە کۆتایی بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ بهێنن و هەنگاو بۆ شکاندنی گۆشەگیری بنێن."

ک-ش