لە بۆردیوکس و مارسیلیا رێپێوانی "وەرن جەنگی ئازادییە"

لە شاری بۆردیوکس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ-ژن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆ-ژن لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان گەنجان دەستیان بە رێپێوانان کرد.

لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی دروشم وترانەوە و عەقڵییەتی ئەردۆغان ریسوا کرا.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە؛ رێپێوانێک رێکخرا.

گەنجان بە مەشخەڵ رێپێوانیان ئەنجامدا و دواتر گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

لە چالاکییەکەدا داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان کرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بڕژێنە سەر شەقامەکان.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت