لە برۆکسل یادی تێکۆشەر زاگرۆس کرایەوە
مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ تێکۆشەر زاگرۆس بەڕێوەچوو، کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە وەرخەل شەهید بوو بوو.
مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ تێکۆشەر زاگرۆس بەڕێوەچوو، کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە وەرخەل شەهید بوو بوو.
لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ گەریلای هەپەگە ئەرهان شاهین (تێکۆشەر زاگرۆس) بەڕێوەچوو، کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین لە ١٠ی تشرینی دووەمدا شەهید بوو بوو.
خەڵکێکی زۆر بەشداری مەراسیمەکە بوون و پێش ئەوەی مەراسیمەکە دەستپێبکات بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو.
دوای رێزگرتنەکە سوڵتان ئۆگرەش دایکی شەهید، زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە و ئیسماعیل دەمیر خزمی شەهید ئەرهان شاهین وتەیان پێشکەش کرد.
زوبەیر ئایدار رایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەرەڕای هەموو تەکنیکە سەربازییەکانی ئێستا، کاتێک لە دژی گەریلاکان شکستی هێنا و سەرناکەوێت بە شێوەیەکی نامەردانە دەستیکرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، کە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە قەدەغەکراوە.
ئایدار راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ٣٧ – ٣٨ەوە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و وتی، لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە و بەرپرسانی دەوڵەت خۆشیان دانیان بەوەدا ناوە.
ئایدار ئەوەشی راگەیاند، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک هێرشی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردن بەڕێوەدەبات و خاوەنی هەمان عەقڵییەتی پێشووە و وتی، هەرچەندە ئەمڕۆ نکۆڵیی لێ دەکرێت، بەڵام دوای چەند ساڵێک لەو چاوپێکەوتنانەدا جارێکی تر دانی پێدا دەنێرێت، کە نەیانتوانیوە بەسەر گەریلادا سەربکەون، بۆیە چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە.
ئایدار باسی ئەوەشیکرد، زۆرترین چەکی کیمیایی لە دژی گەلی کورد بەکارهێنراوە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "هەڵەبجە هێشتا برینی نەبڕاوە و ساڕێژ نەبووی ئێمەیە. دەبێت لە ئاستی یاسایی و جەماوەریدا لە هەموو بوارێکدا دژی چەکی کیمیایی تێکۆشانێکی گەورە بکەین و ئەو دڕندەییە ئاشکرا بکەن".
دوای پێشکەشکردنی وتەکان، سەرەخۆشی قبوڵ کرا و بە وتنەوەى دروشم کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.
ژ.ت