لە بەرلین بۆ دادگایی کردنی ئەردۆغان واژۆ کۆکرایەوە

لە بەرلین-ی ئەڵمانیا ژنانی کورد بە ئامانجی دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کۆ کرایەوە.

چالاکانی مەجلسی ژنان لە بەرلین، بە ئامانجی دادگایی کردنی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە بەرپرسی یەکەمە لە تاوانەکانی شەڕی دەولەتی تورکیا لە چوارچێوەی کەمپەینێکدا واژۆ کۆدەکەنەوە.

ژنان لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەوە و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن ئەردۆغانەوە ئەنجامدراوە ڕیزکرد و بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە واژۆیان کۆکردەوە. لە درێژەی چالاکییەکەدا  ژنان ٦ ژنە شۆڕشگێڕی کورد سەکینا جانسز، فیدان دۆغان و لەلیا شایلەمز کە لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران و هەروەها پاکیزە نەیر، سێڤێ دەمیر و فاتما ئیار کە رۆژی ٥ی کانوونی ٢٠١٦ لە سڵۆپی کۆمەڵکووژکران، بە بیر هێنایەوە.

ک-ش