لە بەرلین هێرشکرایە سەر رۆژنامەنووس ئەرک ئاجارەر

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشکرایە سەر رۆژنامەنووس ئەرک ئاجارەر.

رۆژنامەنووس ئەرک ئاجارەر رایگەیاند، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە چەقۆ و بۆکس هێرشیان کردووەتە سەری.

ئاجارەر لەو بارەیەوە وتی، "لە بەرلین لە ناو ماڵەکەى خۆمدا بە چەقۆ و بۆکس هێرشکرایە سەرم".

ئاجارەر وتیشی، "دۆخی تەندروستیم زۆر قورس نییە و دەڕۆم بۆ نەخۆشخانە. دەزانم ئەنجادەرانی هێرشەکە کێن، بەڵام من خۆم رادەستی فاشیزم ناکەم. با کەس نیگەران نەبێت، ئەم رۆژانە کۆتاییان پێ دێت".

ئاجارەر بەهۆی بڵاوکردنەوەى هەواڵ و راپۆرتەکانییەوە بە بەردەوامی لەلایەن گروپە توندڕەو و فاشیستەکان و بە تایبەت گروپە فاشیستەکانی سەر بە دەوڵەتى تورکەوە دەکرایە ئامانج.

ئەرک ئاجارەری تەمەن ٤٩ ساڵ لە ماوەی کاری رۆژنامەنووسیدا کاری بۆ چەند رۆژنامەیەکی دیار و جۆاوجۆری تورکیا و ئەڵمانیا کردووە. زیاتر لە ٤ خەڵاتی وەرگرتوە، کە یەکێک لە خەڵاتەکانی خەڵاتی رۆژنامەنووسیی موسا عەنتەر و هەروەها خەڵاتی رۆژنامەنووسانی شەهیدە.

ئاجارەر ١٢ کتێبیشی نووسیوە، کە بەشێکیان بریتین لە: داعش و تورکیا (ئێمە بکوژەکە دەناسین)، ئەتاتورک بە چیرۆک و هێڵەکانەوە، جەلاد، چیرۆکی عوسمانی و چەتەکانی دەریا نووسیوە.

ژ.ت