لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری چالاکی بەرێوەچوو

لە بەرلین بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە بەرخۆدانی گیراوان چالاکی دانیشتن دەستیپێکرد.

 لە سەرداوای دیوانی هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا لە ناوچەی ئالێکساندرپلازی بەرلینی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتن بۆماوەی ٥ڕۆژ دەستیپێکرد.

لە چالاکییەکەدا یوسف کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا ئامادەبوو،. کۆچ وتی: " چالاکی مانگرتن سەرەڕای هەموو دۆخێکی سەخت بەردەوام دەکات، هاوکات بەرخۆدانی مرۆڤایەتیە. هەتاکوو دەچێت بەرخۆدان فراوانتر دەبێت، ئێمەش لێرەوە پشتگیری لە بەرخۆدان و داخوازییە ڕەواکانی گیراوانی سیاسی دەکەین. داوا لە هەموو رێکخراو،سیاسەتمەدار،ڕۆشنبیرو هونەرمەندان دەکەین لە دژی فاشیزم ڕۆڵ بگێڕین وبە ئەرکی خۆیان هەستن. ئێمە بەو زانابوون دەستبە چالاکی بکەین.

لە چالاکییەکەدا سەرپێل عوسمان نوێنەری ئاڤەگ کۆن قسەیکرد  وتی : ئێمە لە ئەورووپا لەهەموو ڕوویەکەوە دەسەڵاتی فاشیست ڕسوا دەکەین و پشتگیری مانگرتوان دەکەین."

پەرلمانتاری ئیالەتی بەرلین هاکان تاشیش لە چالاکییەکەدا دەستنیشانیکرد کە بەدڵ لە گەل بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی دان.

ک-ش