لە بەرلین لەگەڵ رێگریەکانی پۆلیس داگیرکەری و خیانەت شەرمەزارکرا

لەگەڵ ئەوەی پۆلیس ڕێگری کرد، بە هەزاران کوردستانی لە بەرلین کۆبونەوە و داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر باشوری کوردستان کە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد، خۆپیشاندانی خەماوەری ئەنجامدرا.

سەرلەبەیانی، بە بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان لە زۆر شار و هەرێمەکانی ئەڵمانیا هاتبوون، خۆپیشاندان ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەدا بێوەستان دروشم لەدژی داگیرکەری و بۆ پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان وترانەوە. پانکارت و ئافیش لەبارەی هێرشی کیمیایی تورک بەرزکرانەوە و هێرشی تورک بە هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا هونەرمەندانی کورد، هۆزان شەمدین، هۆزان حەکیم سەفکان، جەواد مەروانی، هۆزان ئایدن، پەیوان ئارژین، دیلان دەرسیم و ئوزگور روحا گۆرانیان وت. جەماوەر کە بیستی لە دەرسیم تەرمی شەهید ئایسەل دۆغان سیاسەتمەداری کورد لە دەرسیم لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە، دروشمی ' شەهید نامرن'یان وتەوە.

بە تایبەتی گەنجان گوێیان بە هەوڵە تێکدەریەکانی پۆلیسیان نەگرت و سرودی چەرخا شۆڕەشێیان وتەوە.

تەحەمولی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆیان' نەکرد

لە کۆتایی رێپێوانەکەدا زیاتر لە ٥ هەزار کوردستان و دۆستەکانیان بەشداریان کرد، پۆلیس هێرشەکانی زیاتر کرد. پۆلیسی ئەڵمان کە لە رەگەزدا تورکن، تەحەمولی وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی پەکەکە'یان نەکرد و هێرشیان کرد.

پۆلیس زۆر خۆپیشاندانی بریندار کرد. ١٥ کەس دەستگیرکران. جەماوەر بە دروشم پۆلیسی شەرمەزار کرد. هەندێک پۆلیسی بە رەگەز تورک، قسەی ناشیاویان بە جەماوەر وت. جەماوەر گوێی بە ئاستەنگیەکان نەگرت و بەردەوامی بە خۆپیشانداندا و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وتەوە.

لە گۆڕەپانی میتینگەکە زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکانی کۆن – مەد، گۆکای بولوت پەرلەمانتاری پارتی چەپ و ئەحمەد یڵدرم پەرلەمانتاری هەدەپە قسەیان کرد و هێرشی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

میتینگ بە دروشمەکانی هۆزان جۆمەرد کۆتایی هات.

ف.ق