لە بەرلین یادی ماهیر مەزلۆم و شەهیدانی زاپ کرایەوە

بۆ گەریلای هەپەگە ماهیر مەزلۆم کە لە بەرخۆدانی زاپدا شەهید بوو و شەهیدانی ئازادی، لە بەرلین مەراسیمێک ئەنجامدرا.

ناڤ – دەر ، ئەنجومەنی ژنانی دەست –دان، بۆ گەریلای هەپەگە ماهیر مەزلۆم (محەمەد ئاسلان) و شەهیدانی زاپ و ئاڤاشین لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا مەراسیمێکیان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا دوای خولەکێک رێزگرتن، دروشمی 'شەهید نامرن' وترایەوە. دواتر مەزلۆم کاراگۆز ئەندامی ئەنجومەنی ناڤ – بەرلین قسەی کرد و وتی، " بۆ شەهیدەکان هەرچیەک بڵێین کەمە. قسە بەش ناکات. بەڵام گەنجانی کورد، تەڤگەری ئازادی حسابێکی مێژوویی لە دوژمن دەپرسنەوە. هەڤاڵ ماهیر مەزلۆمیش ٢٤ی ئایار لە هێرشی دوژمندا شەهید بوو. لە کەسایەتی ئەودا یادی هەموو شەهیدان بە ڕێزەوە دەکەینەوە.

حسێن گونەش لەسەر ناوی کۆمسیۆنی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناڤ – بەرلین قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی بەرخۆدانی زاپدا و وتی، " گەنجانمان لەم شەڕە قێزەونەدا شەهید بوون. ماهیر مەزلۆمیش مانگی رابردوو تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. لە زاپ، ئاڤاشین و گارە شەڕ قورسە. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری بارزانی و بە چەکی پیشکەوتوو هێرش دەکاتە سەر گەنجانی کورد. ئامانجیان، داگیرکردنی ئەوێ و جێگیر بوونیانە. هاوڕێکانمان بەرخۆدان دەکەن. هەم فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و هەم پەکەکە لە دڵیاندایە."

دواتر بەڵگە فیلمێک لەبارەی شەهید ماهیر مەزلۆم پێشکەش کرا. هاوسەرۆکی ناڤ – بەرلین وتی، " کاتێک یادی شەهیدان دەکەینەوە واتە یادی بەهاکانی رێکخستن دەکەینەوە. ئەگەر بەهای شەهیدان جێگیر بکەین، خۆشەویستی لەنێو گەلدا دروست دەبێت. پشتگیری بۆ گەریلاش زیاتر دەبێت. ناتوانین بڵێن بە تەواوی خاوەنداریمان لە بەهاکانی رێکخستن کردووە."

ف.ق