لە بەرلین یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە بەرلین بە رێورەسمێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. لە رێورەسمەکەدا راگەیەنرا کە بۆ خاوەنداریکردن لە میراسی شەهیدان ، پێویستە کەموکورتی نەکات.
لە بەرلین بە رێورەسمێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. لە رێورەسمەکەدا راگەیەنرا کە بۆ خاوەنداریکردن لە میراسی شەهیدان ، پێویستە کەموکورتی نەکات.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار، رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. ئەنجومەنی ژنان دەن دەست و ئەنجومەنی ناڤ بەرلینی کوردستایان کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ناوەندا کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی کۆبونەوە و یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.
حسێن گونەش لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد و وتی، " من لە بەردەم رۆحی شەهیدانی مانگی ئایار. یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەمەوە و سەرم دادەنەوێنم. کورد لە چێاکان تاوەکو زیندان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدات. ئەم تێکۆشانە بە رەنجی شەهیدانمان دروست بووە، ئێمەی وڵاتپارێزیش پێویستە یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە و خاوەنداری لە تێکۆشانیان بکەین."
هونەرمەند موحەرەم ئارالیش قسەی کرد و وتی، " لە تێکۆشانی ئازادی ئێمەدا، شەهیدیش دەدەین. لە تەڤگەری ئازادی کورددا، پێویستە بە باشی لە راستی شەهیدبوون تێبگەین."
ئارال لەبارەی خیانەتی پەدەکەش وتی کە پەدەکە بە هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتی تورک، هەوڵی لەناوبردنی دوارۆژی کورد دەدات.
دواتر بەڵگەفیلمێک لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایار پیشاندرا.
رێورەسمەکە بە وینەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق