لە بروکسەل ٤٠٠ کۆچبەر ٤٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە
لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا ٤٣٠ کۆچبەر داوای مۆڵەتی نشینگە دەکەن و ٤٣ رۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنیان کردووە.
لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا ٤٣٠ کۆچبەر داوای مۆڵەتی نشینگە دەکەن و ٤٣ رۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنیان کردووە.
کۆچبەران لە زانکۆی ئازادی فرانکۆفۆنی بروکسەل لە زانکۆی ئازادی بروکسەل و لە کڵێسەی بەگوئیناگ دەستیان بە چالاکیەکە کردووە.
چالاکانان زۆربەی مەغریبین و ژمارەیەک پاکستانی، ئەفغانی و نیپاڵیشیان تێدایە.
مانگرتنەکە لە ٢٣ی ئایاردا دەستیپێکردبوو. کرێکارە کۆچبەرەکان کارتی نشینگەیان نییە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کارەکانیان بوون و لە هاوکاری کۆمەڵایەتی بێبەشن.
لە کڵێسەی بەگوئیناگی بروکسەل ٢٥٠ کۆچبەر دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
فشارەکی سەر حکومەت زیاری کردووە. ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، راگری زانکۆکان، پارتە سیاسیەکان داوا دەکەن هاوکاری کۆچبەران بکرێت. بەڵام حکومەتی هاوپەیمانی وڵامی داواکاری ئەوانی نەداوەتەوە.
ف.ق