لە بڕووکسل کۆمەڵکووژیەکەی پاریس ئیدانەکرا

لە بەردەم کۆنسوخانەی فەرانسا لە شاری بڕووکسل-ی پایتەختی بەلژیکا بە ئامانجی ئیدانەکردنی کۆمەڵکووژییەکەی پاریس، چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لە شاری بڕووکسێل-ی پایتەختی بەلژیکا یادی ٣ ژنە شۆرشگێڕی کورد سەکینا جانسز(سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان( ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمز( ڕووناهی) ئەندامی تەڤگەری گەنجان کرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکووژ کران.

لە چالاکییەکەدا یادی جانسز، فیدان و لەیلا کرایەوە و ڕؤڵی فەرانسا لە کۆمەڵکووژییەکە ئیدانەکرا.

لە چالاکییەکەدا درووشمی" با دیکتاتۆر ئەردۆغان دادگایی بکرێت" و " تورکیا تیرۆریستە و فەرانسا هاوکاریەتی" بەرزکرایەوە.

دوای خوێندنەوەی نووسراوە چالاکی کۆتایی هات

ک-ش